بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٤١٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٥ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار و ٤١٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٤١٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٥ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار و ٤١٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.